ڕەشترین قولەی ئافریقام.
بۆچی بە من پێدەکەنی؟ خۆ ڕەنگم نا،
باسی بەختم دەکەم، بەختم.
تەنیاترین مرۆڤی نێو قەرەباڵغی ئەم دونیایەم،
باسی ڕۆحم دەکەم، ڕۆحم.
بێکەسترین لە دایکبووی سەر ئەم خاکەم
دە بەس قاقام بۆ بکێشە،
باسی شێعرم دەکەم، شێعرم.[1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1996