کە بای شوان
مێگەلی هەوری هەڵپێچا،
دە بلوێری برووسکی تووڕاند.
بێریی سروشت،
سەتڵی زەوی
تەژی کرد لە شیری هەور.
وە من قاسپەقاسپی کەوم
لە داوێنی هەواری دڵم،
گوێ لێ بوو.
پڕ بە گەرووم
هاوارم کرد:
بەخێر بێیەوە ئەی بەهار! [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1993