گڵۆپێک و ئەو گوڵەی وا
لەژێریا پشکووتبوو،
ڕاز و ڕەمزی
ئەوینێکی ئەفسانەیییان لە دڵدا بوو.
هەموو شەوێ
گڵۆپەکە
لەنێو ڕۆحی تیشکەکانیا ئەتوایەوە و
بەسەر باڵای گوڵا دەکشا.
گوڵیش لە سۆزی ئەم عیشقە
هەر بە سەما
بۆ باوەشی گڵۆپەکە هەڵدەکشا.
زۆری نەبرد
گوڵ بە دەستی خەزان ژاکا.
هەر ئەو شەوە
گڵۆپەکەش:
لەنێو گڕی خەزانی ئەوینا سووتا. [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1990