شووشەی پەنجەرەی ژوورەکەم
بۆغ گرتبووی،
ئەمنیش وێنە ی ڕوخساری تۆم لێ کێشاوە.
ئێستە ئیتر هەرچی ڕۆژە ئەم پەنجەرە هەڵم دەگرێ و
وەک قابێکی کە تابڵۆکەی لێ دزرابێ
بۆ وێنەی ڕووی تۆ مان دەگرێ. [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1990