پێنجخشتەکی لەسەر هۆنراوەی #موفتی پێنجوێنی#
مەعلوومە لە لا ئەو کەسە وا ئەهلی حەیا بێ
گەر پیرە وەگەر گەنجە وەگەر شاﮪ و گەدا بێ
نابێ سەری بەرزی بە منەت کۆم و پەسا بێ
#قانع دەسی من دامەنی تۆ تاوەکوو ما بێ#
عەمرت لە حەیاتا عەمەلت سەنعەتی چابێ
کێ بێ لە جیهان ڕشتەیی نامووسی بەجێ بێ؟
چاوی لەدەسی پیرەژنی بێکەسی دێ بێ
ئومێدی دڵی سەر قەڵەمەی پوورە خەجێ بێ
نانێ کە بەگەڕ دەس بکەوێ گوی سەگی تێ بێ
سەگ لێت بوەڕێ و پیرەژنیش دەم بە دوعا بێ
هەرکەس لە جیهان خاوەنی خولقێکی شەریفە
یاخود کوڕی مەیدان و هونەرمەند و حەریفە
گوێ ڕاگرێ بۆ نەشئەیی ئەم شێعرە زەریفە
مەشهوورە حەیا قەترەیەکی شۆخ و لەتیفە
هەر کەس کە گەڕا لازمە ئەو قەترە تکابێ
باوەڕ مەکە هەرگیز بە مەقامات و بە عیشقی
بۆ جەلبی قلووبە کەرەم و ڕەئفەت و ڕفقی
ڕۆژێ دووهەزار تۆبە بکا زاهرە فسقی
مەهتووکە لە لا من بە شەڕی باعیسی ڕزقی
کەشکۆڵ و دەف و مێزەر و مەشاک و عەبا بێ
سا بێ لە بنا گویێ مەبڕە سەر زلی مل پان
دۆڕانە بڕۆ بێ هونەر و واعیزی ماڵان
گەر باوەڕم پێ ناکەی بە سی جزمەیی قورئان
ئەم سەنعەتە مەکر و هەلە بۆ کەس نییە قوربان
بۆ ئەو کەسەیە وا بە درۆ پیاوی خوابێ
تۆزاوی و ئارداوی ئەڵێی بەردە لە ئاشا
سک شۆڕە وەکوو هۆڕی کە خزابێ لە ماشا
سەد چاکەی لەگەڵ کەی کەچی بەدگۆیە لە پاشا
باپیرەی منیش خەلقەتی گەر وا بووە حاشا
تا ڕۆژی ئەزەل نامەوێ لەو جەددە ئەبا بێ
مەیتی بکەوێ دێنە سەری یەک یەک و کۆ کۆ
بۆ گرتنی میراس هەموو گریە و ڕۆ ڕۆ
قانع بەسە ئەم باسی «بەڕووی پیسی بە» بۆ سۆ
مفتی کەوەها بێ ئەدەبە مەنعی نەکەی تۆ
پەردەی دڵەکەی ڕەنگە لەسەد لاوە دڕا بێ
هۆزانەوان: #قانع#
پەرتووک: #چوارباخی پێنجوێن# [1]