باوکم و دایکم کە کەوتنە کایە
منیان خستە ناو دنیای بێ مایە
بۆ شەڕە شەق و جەفای ڕۆزگار
بۆ دەردی سەری و ڕەنجی بێ شومار
شەرتە من هەرگیز نەکەومە کایە
کەس نەخەمە ناو دنیای بێ مایە
گەر مناڵ بۆ نان نەگرێ دامانت
بابە تۆ چۆن وا ئەگا بە گیانت؟
ئەگەر تۆ باوکی خۆشت نەناسی
من تۆم چاک دیوە زۆر بە کەساسی
ڕۆژێک قانع دەڵێت بە کوتەک: ڕۆڵە ژنت بۆ دەهێنم. کوتەک دەڵێت: بابە ژن ناهێنم. قانع دەڵێت: ڕۆڵە هەر لەسەر بێشکە بۆم مارە کردوویت، کچی خزمێکی خۆمانە و دەبێت بۆت بگوێزمەوە. کوتەک بەم هۆنراوانە ورامی باوکی دەداتەوە.
هۆزانەوان: #قانع#
پەرتووک: #چوارباخی پێنجوێن# [1]