ناوکمان لێکبڕایە
دوای لە دایکبوونی هەر منداڵێک مامانەکە بە بڕەڕەێک ناوکی دەبڕێت کە لە بنەچەدا ڕایەڵی پەیوەندی وێڵاش بە هەناوی دایکەکەیە و لە منداڵدانەوە هەموو پێداویستییەکانی خۆراک و ئۆکسجینی بۆ چووه، بەڵام کە هاتە دونیایەوە ئەو وێڵاشە وشک دەکات و خۆی دەپوکێتەوە و لێ دەبێتەوە، ئەگەر دوو کەس دۆست بن یان هاوڕێی گیانی بە گیانی بن و لە یەکەوە نزیک بن بەخۆشی و بزەوە دەڵێن ئێمە ناوکمان لێکبڕایە و لێک نابینەوە.[1]