چوار بوون جارییەی شاهی زەمانە
ئەووەڵ لەوانە ناوی «ڕەیحانە»
لە ساڵی پێنجا بە قەدر و حورمەت
بوو بە جارییەی عالیەی حەزرەت
وەفاتی فەرموو ساڵی دەی هیجری
«جنّه البقيع» بوو بە جێی قەبری
دووهەم لەو چوارە «ماریەی قیبتی»یە
دایکی ئیبراهیم، عالی سەجییە
لە ساڵی حەوتا موقەوقەس لە میسر
بەدیاری ناردی بۆ شای ساحێب نەسر
لە ساڵی شازدە لە عەهدی عومەر
بوو بە مەدفەنی بەقیعی ئەنوەر
سێهەم «نەفیسە»ی جارییەی زەینەبە
بەخشی بە شاهی عالی مەرتەبە
چوارەم دیار نییە ناوی لە ئەسفار
کەوتە لای حەزرەت لە حەربی کوففار[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#