خوا ئاگای لە خشەی مار و مێرووە.
جووڵە و خشەی مێروو بە ئاستێک وردە مرۆڤ ناتوانێت بەشێوەیەکی ئاسایی گوێبیستی ببێت، لە ئەفسانەی ئایینەکاندا باوەڕوایە کە یەزدان دنیای بە هەموو شتێکەوە درووستکردووە، بۆیە ئاگاداری هەموو ڕەفتار و کردەوەیە، مەبەست لەوەیە هەر کەسێک لە ژیانیدا شتێکی نەشیاو و ناجۆر ئەنجام بدات، گەر کەس نەزانێت لانی کەم یەزدان ئاگادارە لەو ڕەفتارە خراپە. [1]