Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 524,131
 106,093
 19,748
 99,077
Video 1,438
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
ڕۆژھەڵاتناسی و داتاشینی ناسنامەی ساختە بۆ کورد نامەکانی “میس بێڵ” بە نموونە
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژھەڵاتناسی و داتاشینی ناسنامەی ساختە بۆ کورد نامەکانی “میس بێڵ” بە نموونە

ڕۆژھەڵاتناسی و داتاشینی ناسنامەی ساختە بۆ کورد نامەکانی “میس بێڵ” بە نموونە
=KTML_Bold=ڕۆژھەڵاتناسی و داتاشینی ناسنامەی ساختە بۆ کورد نامەکانی “میس بێڵ” بە نموونە=KTML_End=
#سامان ساڵح فەرەج#

ئەم زنجیرە بابەتە تەرخان دەکرێت بۆ سەرنج خستنە سەر ڕۆڵی نەرێنی وتاری ڕۆژهەڵاتناسەکان-کوردناسەکان، لە پەیوەند بە پرسی نەتەوەی کورد و داتاشینی ناسنامەیەکی ساختە بەمەستی لەکەدارکردن و بەکەمتەماشاکردنی مرۆڤی کورد لەلایەک و ڕەوایەتیدان بە سیستەمی داگیرکاریی و تێزە داهێنراوە پاڵپشتیکراوەکانی لە بەرژەوەندی کۆڵۆنیالیزمی ڕۆژاوایی لە ڕۆژهەڵات.

لەگەڵ شەپۆلی داگیرکاریی ڕۆژاواییەکان بۆ ڕۆژهەڵات، بە تایبەت لە دوای شکستی دەوڵەتی عوسمانی لە بەردەم هێرشی ئەوروپییەکاندا، دەوڵەتانی ڕۆژاوا؛ بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە، سیاسەتی داگیرکارییان بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانیی دەستپێکرد. لەناو ئەو دەوڵەتە ڕۆژاواییانەدا بەریتانیا هەر لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە بەهۆی باڵادەستی لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی، خۆی خزاندە ناوچەکە، پێگە سەربازیی و دەسەڵاتە سیاسییەکەی لە هیندستان دا هاوکاربوو بۆ زووتر زاڵبوون بەسەر ڕۆژهەڵاتدا بەشێوەیەکی گشتی.

دەتوانرێت بەریتانیا بە یەکەم وڵاتی ڕۆژاوایی دابنرێت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بەهێزی سەربازیی و چەکداریی بەکرێگیراو هاتبێتە ناو میسۆپۆتامیا (ئێراق و کوردستان). هاتنی سوپای ئینگلیز لە باشووری “ئێراق”ەوە، سەرەتای هەڵمەتی داگیرکاریی ئەو وڵاتە بوو بۆ ڕاوەدونانی سوپای عوسمانی و داڕشتنەوەی ناوچەکە بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی.

یەکێک لە خاڵە جیاکەرەوەکانی سیستەمی داگیرکاریی بەریتانیا لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی، بریتی بوو لە پشتبەستن بە “زانیاریی و ناسەوانی” بۆ ئاسانکردنی کاری هێزی سەربازیی. واتە، لەم ڕێگەیەدا ئەگەر بەریتانییەکان زانیاریی و ناسەوانی (معرفة)یان لەبارەی ناوچە و شوێن و بنەماڵەیەکەوە سوودی بۆ داگیرکاریی هەبووبێت، کەمتر پشتیان بە هێزی ڕەقی سەربازی و بۆمب و فڕۆکە بەستووە. هەر ئەم خاڵی جیاکەرەوە ڕەهەندێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بە سیستەمی داگیرکاریی بەریتانیی بەخشیوە، کە بووەتە هۆی بەجێهێشتنی کاریگەریی درێژخایەن و جومگەیی لەو ناوچانەی کە داگیری کردوون. بۆ بەڵگاندنی ئەمە دەتوانین ئەوە بهێنینە بەرباس کە سەرباری ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی خۆی وەک “خەلافەتی ئیسلام” دەدایە قەڵەم و لەپێناو ئیسلام دا فراوانکارییەکانی دەکرد، بەڵام لە هەموو ناوچەکانی ژێردەسەڵاتیدا گەلانی عەرەبی موسڵمان و کورد و پێکهاتەکانی تریش تێکڕا دژ بە سیاسەت و حوکمڕانی عوسمانییەکان بوون و ڕادەپەڕین. لە نموونەی هەرە دیاری ئەو شۆڕشانەی دژ بە دەسەڵاتی خراپەکاری عوسمانییەکان کراوە، شۆڕشی عەرەبی بەڕێبەرایەتی شەریف حسێنی کوڕی عەلی بوو کە لە حوزەیرانی 1916 دەسەڵاتداری سەرەکی بوو لە حیجاز (سعودیەی ئەمڕۆ). دیارە شۆڕشەکە بە پشتیووانی بەریتانییەکان بوو. ئەمە لەکاتێکدا ئەگەر لە ڕووی کردەییەوە لێکدانەوەی بۆ بکەین دەبێت بپرسین: چۆن حیجازی ڕووگەی موسڵمانان بە پشتیووانی بەریتانیا دژ بە دەوڵەتی عوسمانی کە بانگەشەی خەلافەتی ئیسلامیی دەکرد، شەڕ دەکات؟

وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەمانباتە سەر ئەنگێزەی لەدایکبوونی ئەم زنجیرە وتارە کە دەمانەوێت لە ڕێگەی سیاسەتی کۆڵۆنیالیزم و داگیرکاری هەمەلایەنەی ڕۆژاواییەکان/بەریتانیا و سیاسەتی ستەمکارانەی داگیرکاریی دەوڵەتی عوسمانی و لێجێماوەکانی باس لەو وێنە و ناسنامە داتاشراوە بکەین کە لەم ناوچەیەدا بۆ کورد درووستکراوە. ئەم ناسنامە بەشدار بووە لە درووستکردنی نەهامەتییەکانی کورد لە ڕابردوودا، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەگەر نەتەوەی کورد هۆشیاربوونەوەیەکی قووڵ نەهێنێتە ئاراوە ئەوە بۆ داهاتووش هەمان مەترسی و کاریگەریی هەر دەمێنێت.

درووستکردنی ئەم ناسنامە داتاشراوە لە ڕێگەی ئەو “دابەشکارییە ناسنامەییە”یە کە بەریتانیا لەم ناوچەیەدا لە ڕوانگەی زانستەوە بە زەبری هێز هێناویەتەکایەوە، ئەویش ڕۆڵی زانستی ڕۆژهەڵاتناسیە (Orientalism) لە پێدانی ناسنامە بە گەلانی ناوچەکە و دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکانە لەسەر پێدراوەکانی زانستی ڕۆژهەڵاتناسی.

لەم نێوەندەدا گێرترود مارگرێت لوسیان بێڵ (1868-1926)، ناسراو بە “میس بێڵ”، کە ژنە سیاسییەکی شوێنەوارناس و و گەڕیدە و سیخوڕ و ڕۆژهەڵاتناسی بەریتانییە، ڕۆڵێکی سەرەکیی لە داتاشینی ناسنامەی ساختە و داتاشراو بۆ کورد و درووستکردن و نەخشاندنی دەوڵەتێکی ناسرووشتی بۆ عەرەبی ئێراق هەبوو. ڕۆڵی ئەم ژنە لە نامەکانیدا، کە بەشێکن لە نووسینەکانی، لەبارەی کوردەوە دەردەکەوێت.

نامەکانی میس بێڵ، لە پەرتووکێکدا بەناوی “کورد لە نامەکانی میس بێڵ” دا لە 2016 بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن محەمەد حەمەساڵح تۆفیق دا کۆکراوەتەوە. لەم پەرتووکەدا وێڕای پێشەکی وەرگێڕ، کە ناساندنێکی وردی “میس بێڵ”ە لە هەموو ڕووێکەوە، ئەوا 76 نامەی ئەو ژنە سیاسیی و سیخوڕ و شوێنەوارناس و گەڕیدەیەی خسووەتەڕوو، کە بەشێکن لە نامەکانی کە لە سەردەمی گەڕان و بوونی لە میسۆپۆتامیا بۆ ماڵی باوکی نووسیویەتی، وەرگێڕ کاری لەسەر ئەو نامانە کردووە کە پەیوەستن بە “کورد”ەوە.

هەوڵی تێگەیشتن لە ناوەرۆک و مەبەست و نیازی نامەکانی “میس بێڵ” و نووسینی ڕۆژهەڵاتناسەکانی دیکەی قۆناغی سەرەتای جەنگی یەکەمی جیهانی، ئەرکێکی گەورە و لەپێشینەی خوێندەواری کوردە بۆ گومان خستنەسەر و بەدرۆخستنەوە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو تێزە درۆیانەی کە لەسەر کورد درووستکراون. ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێک، یەکەم، ئەو نووسینانە لە ڕێگەی دەزگا سیاسییەکانی بەریتانیاوە لە نۆبەرەی ئەو نووسینانە بوون کە وەک سەرچاوەی زانست و ناسەوانی (مەعریفە) گەیشتووە بە تاکی کورد. دووەم، هەتا ئێستا بەشێکی زۆری خوێندەوارانی کورد لە ئاستی زانکۆ و خوێندنی باڵادا تێزی ڕۆژهەڵاتناسەکان وەک بەڵگەنەویستێک لەبارەی ناسینی کورد دەخەنەبەرباس، کە ئەمەیان نزیکە لە کارەساتەوە. ئەمە جگە لەو سیحر و جادووەی بەریتانییەکان بەناوی پێشخستنەوە فێڵ و تەڵەکەیان لە کورد کردووە. بۆ نموونە، دەسەڵاتی داگیرکەری بەریتانیا لە #سلێمانی# لە دوای دوورخستنەوەی مەلیکی کوردستان شێخ مەحمود، ڕۆژنامە ڕووزەردەکەی خۆی ناودەنێت “پێشکەوتن”. بەڵام ڕێگەی سەرخستنی ئەم تەڵەکەیە بەکارهێنانی زمانی کوردییە لەبری زمانی بێگانە، ئەم ستراتیجە کە بۆ لەخشتەبردنی کورد بووە لەبەر چاوی کاڵی کورد نەبووە، بەڵکوو لەبنەڕەتدا ڕۆژنامەی پێشکەوتن زمانحاڵی دەسەڵاتی سیاسیی ئینگیز بووە، لەو کاتەشدا ئینگلیز داگیرکەر بووە، ئیتر بە چ پێوەرێک مرۆڤی هۆشیاری کورد ئەو هەوڵە بە گرنگ بزانێت؟ لەمباریەوە مامۆستا ڕەفیق حیلمی، سەرباری ئەوەی خۆی نووسەرێکی ڕۆژنامەی “پێشکەوتن” بووە، بەڵام دەڵێت: “خەڵک بە چاوێکی سووکەوە دەیانڕوانییە ئەو ڕۆژنامەیە”.

لەم ڕوانگەیەوە ئەگەر ناوەرۆکی نامەکانی میس بێڵ بە ڕووداوەکانی باشووری کوردستان ببەستینەوە ئەوا زۆر بەسانایی ئەوەمان بۆ ڕووندەبێتەوە کە میس بێڵ، ڕقێکی بێئەندازەی بەرانبەر بەو کوردە شۆڕشگێڕ و سەربەخۆییخوازانە هەبووە کە نەچوونە ژێر کاریگەریی سیاسەتی داگیرکاریی ئینگلیزەوە. میس بێڵ لە چەندین شوێندا پەسندی چەند کەس و بنەماڵەیەکی کورد دەکات، بەڵام بەڕوونی ئەو پەسندانە ئەوانە دەگرێتەوە کە لەگەڵ ئینگلیز هاوڕابوون. ئەو بۆ سەرخستنی پیلانەکەی “درووستکردنی دەوڵەتێک بۆ هاوپەیمانەکەیان؛ بنەماڵەی شەریفی مەککە” لە میسۆپۆتامیا دا هاوشێوەی ئوردون لە شام دا، پشتی بە زانستەکانی شوێنەوارناسی و ڕۆژهەڵاتانسی بەستووە. تێگەیشتنەکانی ئەو لەدواجاردا لە کۆنگرەی قاهیرە دا پەسەندکراوە و پیلانی بەستنەوەی باشووری کوردستان بە “ئێراق”ەوە بە قەڵەمی میس بێڵ، لەسەر نەخشە کێشراوە. ئەم تێزەش بە درووستکردنی چەندین سیاسەت (policy) لە ڕووی ئابووری و سیاسیی و سەربازی چەسپێنراوە.

میس بێڵ پۆستی “سکرتێری ڕۆژهەڵات”ی لەلایەن پێرسی کۆکسەوە لە #10-03-1979# دا پێدرا. لەپاش ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی، میس بێڵ بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی شیکاری لەسەر بارودۆخی میسۆپۆتامیا دەستنیشان کرا. ئەویش لە ماوەی دە مانگدا، ڕاپۆرتێکی دوورودرێژی بە ناونیشانی: “پێداچوونەوەی بەڕێوەبردنی مەدەنی لە میسۆپۆتامیا” ئامادەکرد، دواجار ئەم ڕاپۆرتە بوو بە سیاسەتی ڕەسمی بەریتانیا لە ئێراق دا.

هەتا ئێستا زۆرینەی خوێندەوارانی کورد، بە بێئاگا یان بە مەبەست، خۆیان لەو ڕاستییە بە دووردەگرن کە درووستبوونی دەوڵەتی ئێراق و لکاندنی ویلایەتی موسڵ (باشووری کوردستان) بە سیاسەتێکی بنەڕەتی ئینگلیز بزانن، کەچی دێن بە هەندێک ڕووداو و لێکەوتەی سیاسی لاوەکییەوە دەیبەستنەوە. لەم بوارەدا هزری چەپ لە کوردستان دا ڕۆڵی هەرە نێگەتیڤی بینیوە. چەپی کورد لە ڕووکەشدا دژ بە سیاسەتی کۆڵۆنیالیزمی ڕۆژاواییە، بەڵام لە هەناودا بە ڕەخنەگرتن لە پێکهاتەی شۆڕشەکانی کوردستان و هێنانەوەی تێزی نەزۆکی بیریارە چەپەکان بۆ بارودۆخی کوردستان خزمەتێکی زۆریان بە فەرهەنگی کۆڵۆنیالیزمی ڕۆژاوایی و داگیرکەری ئێراقی کردووە.

لە خراپییەکانی ئەو تێزانەی کە ڕۆژهەڵاتناسەکان، بەتایبەت میس بێڵ، سەبارەت بە کورد بەرهەمیان هێناوە؛ ناوهێنانی کوردە بە خێڵ و یاخیی و کۆچەری و ئاژاوەگێڕ و چەندین ناتۆرەی دیکە، کە هەر یەکێک لەم ناوانە لە کلتوری ڕۆژاوایی دا کە لانکەی درووستبوونی دەوڵەتی نەتەوەییە، جۆرێکە لە بێبەشکردنی هەندێک گرووپی ئیتنی و نەتەوە لە ماف و شارستانییەت. ناوهێنانی نەتەوەی کورد وەک “خێڵێک”، بۆ نموونە، لە نامەی ژمارە هەشت (تەماشای پەرتووکی “کورد لە نامەکانی میس بێڵ دا” بکە) بانگەشە بۆ ناوزڕاندنی کورد وەک ناشارستانییەک دەکات.

ئەو لە دوای ڕووداوەکەی #کفری#؛ کوشتنی ئەفسەرێکی داگیرکەری بەریتانیی لەلایەن کوردە شۆڕشگێڕەکانی کفری، دەڵێت: “… خێڵەکان نایانەوێت ببنە بەشێک لە دەوڵەتێکی یەکگرتوو، شارەکانیش بێ ئەمە بەڕێوەناچن، کەواتە چۆن پشتگیری توخمەکانی سەقامگیریی بکەین و بیانپارێزین و لە هەمانکاتیشدا بیگونجێنین لەگەڵ باری ئابووری وڵاتەکەدا، چونکە حکومەتێکی مەرکەزی نابێت ئەگەر کەس باج نەدات و زۆرینەی دانیشتووان نەیانەوێت باج بدەن.”

دەتوانین زۆر بەڕوونی ناوەرۆکی ئەم نامەیە کە پێش زیاتر لە 100 ساڵ لە ئێستا نووسراوە، بە بنەمای ئەو کێشە نەگریسانەی ئەمڕۆی کوردستان بزانین کە تا ئێستا نەتەوەی کورد لەگەڵ دەوڵەتی ئێراق دا پێوەی دەناڵێنێت. ئەم تێزە، بەهەمیشەیی کوردستان (ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی بەغدا) وەک سەرچاوەی باج و دارایی، کۆڵەگەی سەقامگیریی، بازرگانی، بۆ ئێراق تەماشا دەکات و دەھێڵێتەوە. هاوکات، پێشنیازی گونجاندن (توطین) ی ئەو ناوچانەی نایەنە ژێر کۆنتڕۆڵ دەکات. ئەمەش پێش 100 ساڵ زیاتر ڕوویدا کاتێک بە بازرگانەکانی کوردستانیان دەوت “ئەی توتنەکەتان بە کێ دەفرۆشن؟”، ڕێک وەک ئەو کات، ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی ئێراق، دەڵێت “ئەگەر مووچەی هەرێمی کوردستان (توطین) نەکرێت یەک فلس نانێرم”، کە لە هەناودا “توطین” جگە لە وەرگێڕانە سادە ڕووکەشەکە، گۆڕین و نەهێشتنی سیستەمی فیدڕاڵییە بە سیستەمی ناوەندیی. [1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 27-03-2024
: 1
Publication date: 27-03-2024 (0 Ser)
Bajar: Silêmanî
Cureya belgeyê: Zon yewın
Kategorîya Naverokê: Cıgeyrayış
Kategorîya Naverokê: Siyasi
Kategorîya Naverokê: Tarix
Kategorîya Naverokê: Doza Kurd
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
: 99%
99%
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
Gome
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Zazakî World

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 524,131
 106,093
 19,748
 99,077
Video 1,438
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست 
300,567

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,732

هەورامی 
65,711

عربي 
28,769

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,152

فارسی 
8,349

English 
7,151

Türkçe 
3,567

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,121

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
Gome
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Zazakî World
Folders
Jiyaname - Zayend - Camêrd Jiyaname - Netew - Kurd Kıtebxane - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kilm şınasiye - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Xoserı - Tirkiya Kilm şınasiye - Xoserı - Tirkiya Jiyaname - Cureyên Kes - Helbestvan Jiyaname - Cureyên Kes - Nustekar Jiyaname - Cureyên Kes - Hunermend Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| | CSS3 | HTML5

|