چاو بنە گۆسکه
گۆسک، گۆزە، شەربەی ئاو خواردنەوە، لە قوڕ و گڵ درووستکراوە، بنەکەی تەسک دەبێت و بەهۆی دەڵاندنی ئاوی گۆزەکەوە ژێرەوەی گۆسکەکە-گۆزەکە قەوزە هەڵدێنێت و ڕەنگی سەوز دەبێت، لە #کۆیە# بۆ چاوی سەوز و جوان دەوترێت: چاوی هەندە جوانە دەڵێی بنە گۆسکەیە یان چاو بنە گۆسکە. [1]