ئەو بەنە بە من با نادرێت
وتراویشە: تەشیەک بەن بادە خۆت لە بێ حەیا لادە، بەن، بەهۆی ڕستنی خوری و موو بە تەشی مرۆڤ درووستی دەکات، کارێکی وردە و پێویستی بە وەستا و شارەزایی و زەحمەتی و کات هەیە هەموو کەس و کەیبانوویەک نەیتوانییووە کای تەشی ڕێسی و بەن بادان بێت، لەبەر وردی و زەحمەتی بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کارێک بە کەسێک نەکرێت و قوورس بێتە بەرچاو لە شاری #سلێمانی# دەوترێت: ئەو بەنە بە من با نادرێت. [1]