ئەگەر دەمزانی کەرەدان دەخورێ، لێمدەدا پێشو پێنج گرێ.
کەرەدان: بە کوپەڵەیەک دەوترێت کە کەرەی تێبکرێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: کەسێک گەر کەرەدانی ببینیایە، پارووی چەوری لێدەدا. مەبەست لەوەیە یەکێک بێئاگابووە لە بەدەست هێنانی دەستکەوت و قازانجێگی گەورە، کاتێک کات تێدەپەرێت، ئەوسا بیر لەوە دەکاتەوە، کە دەبوو ئەمیش بەشداربووایە و بەشی خۆی بەدەست بهێنایە. [1]