ئەگەر گەزی سپیت وناندەوە، شوو بە هەموو کەس مەکە.
گەز: بڕێکی پێوانەییە، بۆ پێوانەی درێژیی بەکاردێت، وناندەوە: بۆ هۆنینەوەی پرچ بەکاردێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، مەبەست لە کچێکە کە کەمێک مابێتەوە و ژیانی هاوسەرگیریی پێکنەهێنابێت، بەهۆی تەمەنەکەیەوە پڕ بیر و هۆش بێت، دەبێت لە شووکردن پەلە نەکات، تا ئەو کاتە کەسێکی بەبیر و هۆشی وەک خۆی دەدۆزێتەوە. [1]