ئەگەر مێرد گۆتی ژنێ، عالەم دەرێن: ئاغاژنێ، ئەگەر مێرد گۆتی: ژن چییە؟ عالەم دەرێن: ناوی چییە؟
عالەم: خەڵک. واتە: ئەگەر پیاو لەناو خزم و کەس و بێگانەدا پێگەی ژنەکەی بەرز بکاتەوە، خەڵکیش بە ڕێزەوە باسی دەکەن. مەبەست لەوەیە پیاو چۆن بەتان و پۆی ژنەکەیدا هەڵبدات، بەهەمان شێوە خەڵکی بەو جۆرە تەماشای دەکەن و باسی دەکەن. [1]