ئەگەر نەزانی، زمانت بەر لوولک دەکەوێ.
لوولک: ژاڵە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، داری ژاڵە گوڵێک دەردەکات، زۆر جوانە بەڵام سرووشتی وایە کە تامی تاڵە، مەبەست لەوەیە ئەو کەسانەی لە کاتی گفتوگۆ و دەربڕینەکانیاندا خراپ دەردەبڕن و وتنەکانیان بەپێی نەریتی کۆمەڵایەتی نادرووستە، واتە: زمانیان وەک گوڵی ژاڵە تاڵ دەبێت و تووشی گرفت و کێشە دەبن. [1]