ئەگەر هەتبێ، میوان زۆرە، ئەگەر نەتبێ، مارت چۆڵە.
مار: ماڵ. لە دنیای چینایەتیدا سامان بەیەکسانی دابەش ناکرێت، هەیە ساماندارە و دەوڵەمەندە، هەیە هەژار و بێدەرەتانە. مەبەست لەوەیە ئەگەر کەسێک سامان و ماڵی دنیا زۆر بێت، خزم و کەسی زۆر لێ کۆدەبنەوە، بەڵام بە هەر هۆکارێک مایەپووچ بێت، هەموو لێی دەتەکێنەوە و ماڵی چۆڵ دەبێت. [1]