ئەو بایە وابێ، ئەو مقەستە واببڕێ، نەڕیش دێڵی نەسمێڕ.
لە کۆندا ڕیش و سمێڵ بە مقەست کوورت کراوەتەوە، بەو شێوەیەی کە خاوەنەکەی ویستوویەتی، هەروەها گەر لەو کاتەدا با هاتبێت، یان مقەستەکە کول بووبێت، سمێڵی سەقەت کردووە. مەبەست لەوەیە کەسێک بیەوێت، کارێک ئەنجام بدات، بەڵام دۆخێکی ناهەموار هاتبێتە پێش، چەندین هۆکار هەبن کە کارەکەی لێ تێکبچێت. [1]