ئەوی خوشکی جوانە، ئەتۆ و ئەو برانە.
ئەو کوڕەی خوشکی جوانی هەبێت، لە گەڕەک و کۆڵاندا هاوەڵ و هاوڕێی زۆرە، هەموویان خۆیان بە برای دەزانن، بەڵام ئارەزوو دەکەن، پەیوەندیان لەگەڵ خوشکەکەیدا هەبێت. بۆیە کورد دەڵێت: ئەوەی خوشکی جوان بێت، دۆست و ئاشنای زۆر دەبێت. [1]