=KTML_Bold=بەیاننامەی کۆمەڵێک چالاکوانی
گەرمیانگەرمیان
دژی داگیرکاری و دەست درێژیکردنە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان=KTML_End=
جەماوەری گەرمیان
حزب و لایەنە سیاسییەکان
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر نیشتیمان و خاکەکەماندا، ئەمڕۆ کۆمەڵێک چالاکوان و کەسایەتی گەرمیان، کۆبووینەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ و چارەنووسسازمان کرد، کە خۆی لە بەدەمەوەچوونی پرسی ژینگە و وەستانەوە دژی داگیرکاری و هێرش و پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەبینێتەوە.
وەک ڕوونە لە ماوەی ڕابردوودا و تاوەکو ئێستا ڕژێمی داگیرکەری تورکیا هێرش و داگیرکاری و لە شکرکێشییەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامی پێداوە.
دواترین لەشکرکێشیان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کە لە سنووری ناوچەی بادینان ئەنجامدراوە، بەزاندنی ( 15کم) قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستانە، هەروەها دانانی ( 7 ) خاڵی سەربازی و بنکەی نوێی سوپای تورکیایە، کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتووانی ئەو ناوچانە و سووتاندنی دار و درەختەکانیان، کە مەترسی گەورەی ژینگەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
جیاوازی ئەم هێرش و پەلاماردانە ئەوەیە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بێدەنگی لە تاوانی کوشتوبڕ و بەزاندنی سنووری وڵاتانی دانپێدانراو دەکرێت و ئامانجی ئەم جارەی داگیرکەران، داگیرکردنی خاکی هەرێم و دەرپەڕاندنی خەڵکی سڤیل و بەتایبەتیش خەڵکی گوندەکانە.
ئەوەی جێگەی سەر سوڕمانە نە دەسەڵاتدارانی هەرێم و نە دەسەڵاتدارانی #بەغدا#د لە ئاستی ئەم هێرش و داگیرکارییەدا
هەڵوێستی جددییان نییە و بێ هەڵوێستن.
ئێمە لای خۆمانەوە داوا لە جەماوەری گەرمیان و حزب و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین، بێنە دەنگ و هەڵوێستی نشتیمانی و نەتەوەیی خۆیان لە بەرانبەر ئەم داگیرکاری و تاوانانەدا ڕابگەیەنن. وەک دەستپێک داوای بایکۆتکردنی کاڵا و شمەکی تورکی دەکەین و لە ڕۆژانی داهاتوودا وەڵامی سووتاندنی ڕەز و باخەکان، بە چاندنی نەمام و چەند کۆڕ و سیمینارێک دەدەینەوە، دواتریش هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ دادگایی باڵای تاوانەکان دەستپدەکەین. [1]
کۆمەڵێک چالاکوانی گەرمیان
#25-07-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=