ناونیشانی پەرتووک: حاجی برایمی #چەرمەگا#؛ ژیلەمۆ ونکراوەکەی شۆڕشی ئەیلول
ناوی نووسەر: #بەرزان حاجی برایم چەرمەگا#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
#چاپخانەی کارۆ#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
=KTML_Bold=پێشەکی نووسەر:=KTML_End=
ئەم پەرتووکە تایبەت بە کەسایەتی (حاجی برایمی چەرمەگا و ڕۆڵی لەهەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا) لەم پەرتووکەدا بەوە ئاشنا دەبین ئەو بە چ مەبەست و شێوازێک هەوڵی سازدانی جەماوەری بۆ ڕاپەڕینی چەکدارانە دا و چۆن فاکتەری سەرخستنی جووڵانەوەکە بووە، دواتر چ دیدێکی بۆ چارەسەر کێشەی کورد لە ئێراق هەبوو.
لەم ڕوانگەیەوە ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ ئاشکراکردنی مێژوویەک کە تا ئێستا لە پەرتووکە میتۆدیکەکاندا باس نەکراوە مێژوونووسە ئەکادیمییەکان کنە و پشکنینیان تێدا ئەنجام نەداوە. کە لەسەر زانیاری سەرەکیی بنەڕەتی ئەم پەرتووکە (وشەی وتراو)ی ئەو کەسە فەرامۆشکراوانەی کۆمەڵگەیە، کە خۆیان کارەکتەری ڕاستەقینەی ڕووداوەکان بوون هاوکات دەبێت ئەوەش بڵێم وشە بە وشەی ناو ئەم پەرتووکە بە چاوپێکەوتن یان نووسین لە لای خودی شایەتحاڵەکانەوە لای نووسەر پارێزراون.
[1]