تڕی ناشکێ بە مێکوت
وتراویشە: #تڕی بە مێکوت نیشکیک# یان تڕی بە نۆ بیور ناشکێت، مێکوت، بیور، تەور: گردەدارێکە یان سەرەئاسنێکە کلکێکی تێ دەبڕن، ڕادەوەشێنرا بۆ کوتانی ساوار و شکاندنی کۆڵکەدار و...تاد، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی لووتبەرز (مەغرور) و خۆبەزلزان دەوترێت: تڕی ناشکێ بە مێکوت. [1]