ئەو شیرەی لە سمێڵی من مەدە
نزیک لەو ئیدیۆمە وتراوە: خۆ ماست نییە بەسمێڵانەوە مەیی بێت، بەڵام لێرەدا هەر لە قۆناغی شیرە و هەوێن نەکراوە، شیریش بە سمێڵەوە بخرێت ڕەونەق و جوانی دەکات یان وەکوو مەیینی ماستەکە دەمەیەت و دیار دەبێت، لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ بووە بە ئیدیۆم و بەرانبەر کەسێک بەکاردەهێنرێت کە دەیەوێت هانی کەسێک بدات بۆ کارێکی نەشیاو و نەگونجاو یان بیەوێت فریووی بدات و هەڵبخەڵەتێنێت دەوترێت: ئەو شیرەی لە سمێڵی من مەدە.[1]