سەد هۆقە ڕوون سمێڵی چەور ناکات
هۆقە: پێوانەیەک بوو بە گوێرەی شوێن و ناوچەکان سەنگ و کێشەکەی دەگۆڕێت لە یەک کیلۆیی و دوو کیلۆیی و..تاد، سەد هۆقە ڕوون بڕێکی زۆرە نەوەکوو بۆ چەور کردنی سمێڵێک بەڵکوو هەزاران سمێڵ چەور دەکات، بەڵام لێرەدا وەکوو ئیدیۆم بەکارهاتووە بۆ کەسێکی لە خۆبایی و خۆبەگەورەزان و بەفیز بەتەوسەوە دەوترێت: سەد هۆقە ڕوون سمێڵی چەور ناکات. [1]