مووی دەئەنگێوێ
موو: توکی سەری مرۆڤ و ئاژەڵی وەکوو
بزنبزن و
مانگامانگا و
کەرکەر و بەراز و...تاد، کە تاڵی لووس و باریکن هەندێک جار خراپ بە چاویش دەبینرێن، ئەنگێوێ: پێکان، لێدان، هەڵگرتن و...تاد، ئینجا لێرەدا باریکی و خراپ بینینی تاڵە موو کراوە بە ئیدیۆم و بۆ وەسفی نیشان شکێن و نیشانچییەکی زۆر دەست ڕاست کە تەنیا یەک تیر و گوللە بڕنەوە و تابڕ و تفەنگی بەخەسار نەچێت و هەموویان ئامانج و نیشانەکە بپێکن دەوترێت: مووی دەئەنگێوێ. [1]