هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ئەندامی گروپی موزیکی کامکاران بیژەن کامکار ڕۆژی #18-12-1949# لە شاری #ورمێ# لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی موزیک و گۆرانی کوردی لەخزمەت #حەسەن کامکار#ی باوکی فێر بوو، پاشان ساڵی 1974 بۆ خوێندنی هونەری شێوەکاری لەکۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران وەرگیرا. یەکێکەلەئەندامانی دامەزرێنەری گروپەکانی سەرکەوتووی موزیکی شەیدا و عارف و هەروەها یەکێکەلەئەندامانی سەرەکی گروپی موزیکی کامکاران و بەوپەڕی تواناوەئامێرەکانی تار، قەیچەک، دەف، دەهۆڵ، ڕوباب و زەرب دەژەنێت.
بیژەن کامکار هەروەها بەدەنگی بەسۆزی خۆی چەندین ئەلبوومی موزیک و گۆرانی لەگەڵ گروپی موزیکی کامکاران، گروپی موزیکی شەمس و گروپەکانی دیکەی موزیکی سونەتی ئێران، بڵاوکردۆتەوە، لەوانە: زەردی خەزان، کۆنسێرتی کامکارها، ئاگری زیندوو، گوڵ نیشان، دەف و نەی، دەف و ڕوباب، کانی سپی، سەمای زەربییەکان بۆ ئامێرەدەهۆڵییەکان، بەیادی سەبا، ئەوراد، بەهارانی ئاوییەر، ئاوازی باران، سێوی سوور، افسانەسرزمین پدریام واتەئەفسانەی وڵاتی باوکم، بەیادی حافز و چەندین ئەلبوومی گۆرانی و موزیکی دیکە.
بیژەن کامکار یەکەمین کەس بووەلەوڵاتی ئێران کەبەشێوەی پیشەیی ئامێری دەفی بردەناو گروپەکانی موزیکی سونەتی ئێرانەوە، هەروەها لەگەڵ هونەرمەندانی ناودار شەهرام نازری و محەمەد ڕەزا شەجەریان و گروپی موزیکی کامکاران، لەزۆربەی وڵاتانی دنیا کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی کوردی و فارسی پێشکەش کردووەو بەسەرکەوتووییەوەتوانی ئامێری عیرفانی و هونەری دەف، لەناو دڵی موزیکی ئێراندا جێ بکاتەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 57,748 times