مۆسیقاژەن و سترانبێژی دەنگ ناسک، ساڵی (1968) لەباوکێکی کرمانشانی و دایکێکی فارسدا لەمەشهەد لەدایک بووەو خاوەنی دوو منداڵی خنجیلانەیە. لەخوێندندا؛ بەشی تەرجومەی ئیتاڵی تەواو کردووە، لەبواری مۆسیقاشدا ئاوازی کلاسیکی خوێندووە. وەکو ژنێکیش ئەوەڵین کەس بووەئۆپێرای خوێندووە. بۆ فێربوونی مەقامیش، لەسەر دەستی مامۆستای بەناوبانگ (موحسین کەرامەتی) پەروەردەو ڕاهێنانی بینیووە، ئێستاش جگەلەگۆرانی، ئامێری کەمانچەدەژەنێت. مەریەم لەمنداڵییەوەئەشق و خولیای هونەری هەبووەو هێشتا منداڵ بوو خووی دایەبەر خوێندنی میلۆدی و، دەڵێت کاتێک منداڵ بووم باوکم شەو و ڕۆژ سازی لێدەدا و هەمیشەش مەشقی پێدەکردم تا بۆ قۆناغی شیاندن ئامادەم بکات بۆ ئەوەی لەدوارۆژدا ژەنیارێکی لێهاتووم لێدەرچێت، دایکیشم لەو ڕووەوەوەزۆر هاوکاری کردووم.
لە خوێندندا؛ بەشی تەرجومەی ئیتاڵی تەواو کردووە، مریەم ئیبراهیم پوور لە ڕێگەی هۆشەنگ کامکار کە یەکێک بووە لە دۆستە نزیکەکانی دایک و باوکی، ئەرسەلان کامکار ی ناسیووە و، دەڵێ هەرگیز ئەو قسەیەی حەسەن کامکاری باوکی ئەرسەلانم لە یاد ناچێتە وە کە پێی دەگوتم: کچێک دەناسم، زۆر شیاوە بۆ ئەرسەلانی کوڕم.
ئەو، پێش زەواج زمانی کوردی نەدەزانی، بەڵام چەند مانگێک پێش شووکردنی زۆر شەیدای زمانی کوردی ببوو، هەمیشە حەزی دەکرد بە کوردی بدوێت!! لەم ڕووەوە ئەرسەلانی هاوسەری زۆر هانیداوە بۆ ئەوەی موتاڵای زمانی کوردی بکات، تا وردە وردە لە سەر زمانی کوردی ڕاهاتووە. ئەرسەلان کامکاری هاوسەریشی لەتەک مۆسیقادا بەهرەی شیعریشی هەیە و زیاتر هۆنراوەی دوو بەیتی دەهۆنییەوە. مەریەم ئیبراهیم پوور حەماسێکی مەزنەوە دەڵی: من ڕۆحم کوردە..، لە بیرمە ئەرسەلان لە سەرەتا زۆر خۆی لەگەڵم هیلاک کرد تا ئەو شیعرەی لەدوا بڵێمەوە.
کاتێک تەمەنی (26) ساڵ بوو، بۆ یەکەمین جار هاوشانی تیپی کامکاران لەساڵی 1994 بۆ فیستیڤاڵی گەورەی سوئێد بانگهێشت کران و گۆرانی بولبولی باڵشکاوی پێشکەش کرد.
مەریەم ئیبراهیم پوور، دەڵی زۆر بەتاسە و سەلیقەوە گۆرانی کوردیم دەچرِی، هەستم کرد هەوادارانی دەنگم لە زیاد بوون دان و خەڵکێکی زۆر هۆگری دەنگی منن بەتایبەتی ئەرسەلانی هاوسەرم، هەمیشە تەشویقم کرد بوو. بەڵام هاوسەرەکەم حەسوود نییە چونکە حەزی لە دەنگمە و هەمیشە پێم دەڵێت بەردەوامبە. ئەو لەوساوە چەندین جار لە بۆنە و فیستیڤاڵەکان گۆرانی بە زمانی کوردی چڕیوە، بەڵام بەستایل و ڕیتمێکی تایبەت و جیاواز.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,715 times
Write your comment about this item!