ناوی سەباح محەمەد عەبدوڵڵایە، 1962 لەشاری کەرکووک لەگەڕەکی ڕەحیماوە لەدایکبووه. بەهۆی باری کۆمەڵایەتی و ڕامیاری ئەو سەردەمە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات.
لە ساڵی 1989 نامیلکەیەکی بەناوی (ناڵەی من و فرمیسکی چاوانی نەسرین) وە بڵاو کردۆتەوه.
لە ساڵی 1996 نامیلکەیەکی تری بەناوی (پەیامی هەست)وە بەچاپ گەیاندووه.
لە ساڵی 1991 گەیشتۆتە وڵاتی نەرویج و ئێستاش نیشتەجێی ئەو وڵاتەیە. لەزۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بەرهەمی بڵاوکردوەتەوە، جگەلەزمانی دایک زمانی عەرەبی و فارسی و نەرویجی و کەمێکیش ئینگلیزی دەزانێت. لەبوواری مۆسیقاش ئامێری باڵەبان و زوڕنا و دوزەلە و شمشاڵ و سەکسیفۆ ن دەزانێت.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,962 times