لە زمانی خۆیەوە:
لە شارۆچکەی تەوێڵەی ناوچەی هەورامان ساڵی 1957 لە دایک بووم، سەرەتای خوێندنم هەر لە تەوێَڵە لە خزمەت باوکی ڕەحمەتیمدا بوو لە هەڵەبجەو سەرگەت و گوڵپ و سلێمانی خوێندوومە، ساڵی 1988 – 1989 کۆلێژی شەریعەی زانکۆی بەغدام تەواو کردووە، هەڵگری دوو بڕِوانامەی ماستەرم لە هەردوو بواری (تەفسیرو فیقه) دا، ئێستا قوتابی دکتۆرام.
یەک خێزانم هەیەو خاوەنی 5 منداڵم، دووکچ و سێ کوڕ لە ساڵی 1985ەوە بە کاری دەعوەو بانگەوازەوە خەریکم، چەندین نوسراوو نامیلکەم بە چاپ گەیاندووە بە زمانی شیرینی کوردی، لە چەندین کۆنگرەو سیمیناردا بەشداریم کردووە لەناوەو دەرەوەی کوردستاندا، ئەندامم لە یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهانیدا، سێ حەج و دوو عەمرەم کردووە، لە ساڵەکانی 1988ەو سەرقاڵی وتار بێژی و پێش نوێژیم، لەم ماوەیەدا زیاتر لە 30 جار بانگ کراوم و زیندانی کراوم و دوورخراومەتەوە لە کاری خۆم.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,403 times