لە21ی مارتی 1946، لەسەردەمی فەرمانڕەوایەتیی کۆماری دیموکرات لەمەهابادا یەکەم ژمارەی ئەم گۆڤارە بڵاوکرایەوە.
هاواری نیشتمان
19ی بانەمەڕ 2ی پووشپەڕی 1325 هەتاوی
تا ئێستا لە مێژووی ڕۆژنامەوانیی کوردیدا وا زانرابوو کە هاواری نیشتمان ی ئۆرگانی (یەکەتیی جەوانانی دێموکرات کوردستان) هەر یەک ژمارەی بە گۆڤار لە 1ی خاکەلێوەی 1325ی هەتاوی (21 مارسی 1946) لێ دەرچوو. تەنیا محەمەد شاەپەسندی لە بیرەوەرییەکانیدا وتوویە: بە ڕۆژنامەش لێ بلاوبووەتەوە. بەڵام دیاریی نەکردووە چەند ژمارە بووە. ئەم پێنج ژمارەیەی هاواری نیشتمان بەڵگەن کە دوای 49 ڕۆژ لەچوونی بە شێوەی گۆڤار، نەزانراوە لەبەر هیچ هۆیەک، بە شێوەی ڕۆژنامە بڵاوبووتەوە. وەک دیارە لەهەر دوو باردا ڕهەر (یەکەتیی جەوانان) خاوەنی ئیمتیاز و سەدیقی ئەنجیری ئازەریش مودیری مەسئوول بووە.
هاواری نیشتمان لە چاپخانەی کوردستان لە شاری مەهاباد لە چاپ دراوە. مێژووی دەرچوونی، کە هی هەتاویی تێدا کراوە بە بنچینە، بەم شێوەیەی لای خوارووە:
ژ1 پێنجشەمموو 19ی بانەمەڕ 1325
ژ2 یەکشمەمموو 29ی بانەمەڕ 1325
ژ3 پێنجشەمموو 7ی جۆزەردانی 1325
ژ4 شەمموو 17ی جۆزەردانی 1325
ژ5 یەکشەمموو 2ی پووشپەڕی 1325
نووسەرانی هاواری نیشتمان
1 ئەنوەر دڵسۆز: 1 وتار 2 مەلای داودی: 1 وتار 3 دڵشاد ڕەسووڵی: 2 وتار 4 س. نانەوا زادە: 2 وتار 5 #سەدیق هەنجیری# ئازەر: 3 وتار (مودیر مەسئوولی ڕۆژنامەکە بووە) 6 م. وردی: 3 وتار و 1 شیعر 7 م. ئاذەر 1 وتار (محەمەد شاەپەسندی یە).
ڕۆژنامەکە دانەی بە 10 شاهی بووە، بۆ بەشدارانی کڕینیش 100 ژمارەی 50 ڕیال و 50ی بە 25ریال بووە.
ڕۆژنامەی کوردستان ئامادەکردنی ڕەفیق ساڵح سدیق ساڵح، بنکەی ژین 2007 [1]