دەکەوێتە بەری ڕۆژئاوای شاری ڕواندز بەدووری (10) کم و (140) کم لە هەولێر دوورە دوو ڕێگای تایبەتی بۆدەچێت لە ڕواندز و گەلی عەلی بەگەوە بە هاوینان پلەی گەرمی دەگاتە (32) پلەی سەدی.
ئەو هاوینە هەوارە تاڤگەیەکی بەرز و فراوانی هەیە و ئاوێکی زۆری هەیە، لێرەدا چەندان چێشتخانە و چایخانەی هاوینەی میللی هەیە لەگەڵ چەندان جێگەی خۆش ڕابواردن بۆ خێزانداران و گەشتەوەران لە سەرەتای بەهارەوە سەردانی دەکەن تاکۆتای وەرزی پایز.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 18,055 times