رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان (KSC) ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومیی تایبەت بە منداڵانە. بەشێوەییەکی گشتی لە عێراق و بەتایبەت لە کوردستانی عێراق کار دەکات.
لە ساڵی 1991 دا، ئەم ڕێکخراوە لەلایەن خاتوو #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# و چەند کەسانێکی خۆبەخشەوە دامەزراوە کە باوەڕیان بەهەموو مافەکانی منداڵان هەیە بۆ بەدیهێنانی ژینگەیەکی دوور لە گرفت بۆیان.
ئێمە کاردەکەین بۆ منداڵان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی پاراستن، گرتنەخۆ، تەندروستی و پەروەردە. ئامانجی سەرەکیمان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی پاشەڕۆژێکی باشترە لە ڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری مادی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری و پەروەردەیی.
ئۆفیسی سەرەکیمان لە شاری #سلێمانی#یە لە کوردستانی عێراق، ڕێکخراوەکەمان لە بەریتانیا تۆمارکراوە و لەوێ بە ناوی (سندوقی منداڵانی کوردستان - KCF)ەوە کاردەکەین.
(KCF) لە لەندەن کاردەکات وەکو فەند پەیداکەرێکی نێودەوڵەتی.
منداڵپارێزی کوردستانKSC) بەشێوەیەکی سەرەکی لە کوردستانی عێراق کاردەکات، بەڵام هەندێک لە چالاکییەکانی فراوانکردووە بۆ ئەوەی شارەکانی بەغداد، #کەرکووک#، #خانەقین# و ناوچەکانی تر بگرێتەوە کە لە دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراقەوە ڕزگار بوون، هەروەها بەنیازین لە هەموو بەشەکانی تری عێراق کاربکەین هەرکات بارودۆخی ئاسایش بەرەوباشبوون بچێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 20,798 times
Write your comment about this item!