یەکێک لە دێکانی بەشی چلچەمەی شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بە پێی ئاماری سەرژمێری ساڵی 2006، ئەم دێیە پێک هاتووە لە 44 بنەماڵە و ژمارەی دانیشتوانی 244 کەسە.
مێژوی ئەم دێیە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 500 ساڵ لەمەوپێش. نادرشای ئەفشار لە سەفەرەکەی خۆی دا بۆ دێی مەلانەوای ناوچەی خوڕخوڕە بۆ زیارەت کردنی قورئانی مێژوویی شێخ حەسەنی مەولاناوا لە ئاوبارەوە تێپەڕ بوو.
ئەم دێیە لە 45 کیلۆمەتری شاری دیواندەرە هەڵکەوتووە و نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە کێوی چلچەمە دوورە.
ئاوبارە لە پاکێوێک دا هەڵکەوتووە و چۆمێک لە خوارووی دێکەوە تێپەڕ دەبێت. ئەمبەر و ئەوبەری بە داری چنار و بی پۆشراوە و دیمەنێکی جوانی داوە بەم دێیە.
شیاوی وتنە ئەم دێیە لە مێژەوە جێگەی پێگەیاندنی هەژمارێکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی ناوچەکە بووە کە هەندێک لەوان جێگە و پێگەیەکی بەرزیان بە دەست هێناوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,385 times
Write your comment about this item!