ناو: ئارام
نازناو: ئارام تیگران-ئارام دیگران
ساڵی لەدایکبوون: 1934
شوێنی لەدایکبوون: شاری #قامیشلۆ# ی ڕۆژاوای کوردستان.
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #08-08-2009#
$ژیاننامە$
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری #قامیشلۆ# لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ #ئەرمەنستان# کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواوکردووە٬ بووەتە کارمەند لە ڕادیۆی ئەرمەنستان. لە هەشتەمین میهرەجانی چاند و هونەری #ئامەد#دا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی-یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە #08-08-2009# بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 205,410 times
Write your comment about this item!