ساڵی 1964 لەشارۆچکەی تەوێڵە لەدایک بووە. لە 1979پەیوەندیی کردووە بە ڕێکخستنەکانی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) ەوە. ساڵی 1985 بووە بە ئەندام پۆل. لە 1987بۆ چەند مانگێک بووەتە پێشمەرگە و پاشان لەڕیزەکانی ڕێکخستندا درێژهی بەخەبات داوە.جەلال لەهەردوو خۆپیشاندانەکانی ساڵانی 1983 و 1987 وەک کادرێکی چالاکی ڕێکخستن ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لەسازدان و جۆشدانی جەماوەر بۆ بەرەنگاربوونەوەوی دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێم لەناوچەکە. ساڵی 1991 بەشداریی لەڕاپەڕیندا کردوە. هەربۆیە لەسەرەتای ساڵی 1993 کراوە بەکارگێڕی کۆمیتەی ڕێکخستنی هەورامانی (ی ن ک). لەبواری هونەریشدا ڕۆڵێکی باشی هەبووە و وەک ئەکتەری شانۆ ئەندامی تیپی نواندنی هەڵەبجە بووە. هەمان ساڵ لێپرسراوی لیژنەی هەورامانی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان بووە. هەروەها خاوەنی چەندین هـۆنراوە و چیرۆکە کە تائێستاش پارێزراون و بلاونەکراونەتەوە.
رۆژی 25-12-1993 گەیشتۆتە کاروانی نەمرانی کوردستان.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,086 times
Write your comment about this item!