ساڵی 1959 لەگوندی مەلاقەرە، ناحیەی دیبەگە لەدایکبووە، ئامادەیی کشتوکاڵی لەهەلێر تەواو کردووە. لەساڵی 1976 وە پەیوەندی بەرێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە. لەساڵی 1980ەوە پێشمەرگەیە. یەکێکێک بووە لەفەرماندە دیارەکانی یەکێتی و لەراپەریندا ڕۆڵی کارای گێراوە. لەیەکەم هەڵبژاردن لەساڵی 1992 بووەتە ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان و لە دووەم کۆنگرەی یەکێتییەوە لەساڵی 2000ەوە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و پاشان بووەتە جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی. ساڵی 2009 چووەتە ناو لیستی گۆڕانەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,453 times