ساڵی لەدایکبوون: #01-07-1965# شاری #هەولێر#.
مێژووی کارو چالاکی سیاسیی: لەسەرەتای هەشتاکان: یەکەم ڕێکخراوەی سیاسیی لەگەڵ کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان - باڵی چەپ (کە بەعێراقچییەکان ناسراوبوون). دواتر لەساڵی1984 لەگەڵ ڕێکخراوی (ئاڵای شۆڕش) بووە. یەکێک بووە لەهەڵسووڕاوان و بنیاتنەرانی بزووتنەوەی شورایی لەکوردستان. لەساڵی 1993دا یەکێک بووە لەپێکهێنەرانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق. لەساڵی 1997 وازی لەحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی هێناوەو ئێستاش زیاتر لە 10 ساڵە ئەندامی ڕێکخراوی سۆسیالیستە ئەنتەرناسیۆناڵەکانە لەئوسترالیا، کە لە 30 وڵاتی دونیا لقی هەیە لەوانە بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ئەمەریکا، کەنەدا، میسر، تورکیا، پاکستان، لوبنان..هتد. هەروەها بەڕێوەبەری سایتی (سۆسیالیستە ئەنتەرناسیۆناڵەکان)ە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,627 times