کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا فەقێ کریمی کوڕی کویخا شاسواری کوڕی محەمەد خان گەورەی زەنگنەیە لە ساڵی (1890) لە گوندی زالیاوی سەر بە شارەدێی #سەنگاو# لە دایک بووە، بنەماڵەکەیان بە ئەشرافی (ئال عەبدولڕەحمان ئاغای زەنگنە) ناسراون پشتاوپشت دەچنەوە سەر ئاغاکانی زەنگنە، دایکی لە بنچینەدا (مسریە) و ناوی (ئامینە کچی کویخا قادری کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا ئیبراهیمی کوڕی مەلا حسێن) ە کە (خلیفەی مێر) بۆ کاروباری ئاینی ناردویەتی بۆ کوردستانی عێراق و هەر لەوی ماوەتەوە زانایەکی ئاینی گەورە بووە ئێستا گوندێک بە ناوی ئەوەوە هەیە لە سنوری شارۆچکەی #چەمچەماڵ# ئەویش گوندی (مەلا حسین) ە، مەلا علی زالواوی وەکو لە هەندی یاداشتەکانی خۆی دا، ئەڵێ باپیرە گەورەی ئێمە (کویخا شاسوار) لە گوندی زالواو مزگەوت و مەلا ومەدرەسەی بووە ئەو مزگەوت و مەدرەسانە مابوو تاکو ساڵی هەشتاکان بەڵام بەداخەوە حکومەتی بەعس ڕوخاندی، زالواوی لە نووسینەکەیدا ئەڵێ لە تەمەنی (7) ساڵیدا لە مزگەوت و مەدرەسەی خۆمان لە گوندی زالواو خوێندومە لە لای باوکم (مەلا محەمەد). زالواوی زمانەکانی (عەرەبی و تورکی و فارسی) زۆر بە باشی زانیوە، وە لە تەمەنی (14) ساڵیدا لە هونەری خۆشنوسی کاری کردوە و دەیان دەست خەتی ماوەتەوە لە پاش خۆی، زالواو خوێندنی ئاینی لە شاری #سلێمانی# تەواو کردوە لە مزگەوت و خانەقای کاک ئەحمەدی شێخ، هاوڕێکانی دیراسەی ئەم کەسانە بوونە وەکو (خوالێخوشبوو مەلا مستەفای بارزانی و شاعیری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا قانیع و شێخ عبدالوهاب جاف ومەلا عەبدوڵڵا) دوای تەواو کردنی خوێندن شێخ زالواوی دەگەرێتەوە گوندەکەی خۆیان و لەوی ئەبێتە ئیمام و خەتیب وقازی گوندی زالواو و ناحیەی سەنگاو بە گشتی، لە هەموو گوندەکانی دەوروبەر پرسیاری ئاینی ئاراستەی دەکرێت و ئەویش زۆر بە جوانی وەڵامیان دەداتەوە. خاوەنی دەیان کتێبی ئاینیە و هەر وەها کتێبیکی زۆری وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی لەوانە (تنبیە الغافلین)، (تفسیر الاحلام)، (قێێ الانبیا و) وە کتێبیکی تایبەتی بە مێژووی بنەماڵەکەی خۆیان لە ژێر ناونَشانی (مێژووی بنەماڵەکەمان لە سەنگاو) نووسیوە کە تەنها (12) لاپەڕەی ماوەتەوە بەداخەوە زۆری فەوتاوە، ئەم کتێبە باس لە مێژووی هۆزی زەنگنە دەکات لەگەڵ سەرجەڵەی عەشیرەتی زەنگنەی بان سەنگاو. زالیاوی لە بەرە بەیانی ڕۆژی 18-03-1989 کۆچی دوایی کردوە و لە گۆڕستانی شۆریجەی #کەرکووک# بە خاک سپێردرا.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,771 times
Write your comment about this item!