$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (تەها ئاغاجان کەرەم) لە دایکبووی ساڵی 1957 لە شاری #خانەقین# وە لەسەرەتای ساڵانی 1970 لە خانەقینەوە بەرەو شاری #هەولێر# بە شێوەیەکی خێزانییەوە نیشتەجێ دەبن، وە دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی شاری هەولێرە، وە جێگای ئاماژەیە کە خاوەنی سێ خووشک و سێ برای خوێندەوارە.
وە دەستپێکی کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1975 کە بە یەکەم شانۆگەری بەناوی مرۆڤ و ئازارەکانەوە کە لە دەرهێنان ونواندنی خۆی دا بووە لە هۆڵی گەل پێشکەشی کردووە لە پاشان لە چەندین شانۆگەری و بەرنامەی تەلەڤزیۆنی کە دیارترین بەرنامە بەرنامەی زووم زوومە لە ساڵی 1991 لەکەناڵی گەلی کوردستان پەخشکدەکرا وە جگە لەمانە بەشداری لە چەندین زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی کردووە لەگەڵ ئەوەشدا لە چەندین فیلمی سینەمایی دا وەکوو ئەکتەر ڕۆڵی بینیوە لەگەڵ چەندین کوورتە فیلمی تر....
$دیارترین ئەو شانۆگەریانەی کە هونەرمەند تەها ئاغاجان ڕۆڵیان تێدا بینیوە ئەمانەن$
1.شانۆگەری محەمەد و سێوی...نواندن
2.شانۆگەری لاس و غەزال...نواندن
3.شانۆگەری حەمەدۆک...نواندن
4.شانۆگەری مۆرانە...نواندن
5شانۆگەری گوریس...نواندن
6.شانۆگەری هەژاری..نواندن
7.شانۆگەری پەپوو...نواندن
8.شانۆگەری چیای ئاگرین... نواندن
9شانۆگەری ماندوکراو... نواندن
10شانۆگەری مەمو زین...نواندن
11شانۆگەری یۆلیۆس و قەیسەر...نواندن
12.شانۆگەری چیرۆکی ئەوپیاوەی خۆی کووشت...نواندن
13.شانۆگەری ئەراکی بەشی 1|2|3|...ئامادەکردن
14. شانۆگەری تەنەکەی نەوت...نواندن
جێگای ئاماژە کە بە یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی هەولێری پایتەخت و کوردستان دادەنریت کە خاوەن مێژوویەکی جوانی بزووتنەوەی شانۆ و سینەماو دراما کوردی بوو ، بەڵام بۆ دواجار لە ڕێکەوتی 15-02-2017 بە نەخۆشییەکی کووشندە ماڵاوایی لە هونەر و دۆستانی کرد.[1]