لەدایک بووی 1956.
زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و کوردی بەڕەوانی دەزانێ بەنوسین و ئاخاوتن، زمانی فارسیش بەئاخاوتن دەزانێ، شارەزایی باری کۆمەلایەتییە، چالاکە لەبواری کلتوورو پرسی ژناندا، کارایە، لەوبوارانە پەیوەندییان بەجیاوازی ڕەگەزیی و یەکسانی و توندوتیژیی دژ بەژنانەوە هەیە، پسپۆرە لەپرۆژەکانی مافی ژنان، پسپۆرە لەبواری وانەبێژیی بەزمانی ئینگلیزی بۆ ESOL (مامۆستای زمانی ئینگلیزی بۆ ئەوانەی ئەو زمانە زمانی دووەمیانە) نەتەوەو کلتوورە جیاوازەکان. توانای هەیە وەک تاک و لەگەڵ تیمدا کاربکات لەبارودۆخی سەخت و دژواردا کارەکانی لەکاتی خۆیدا بەجێ بگەیەنێت.
ئەو کارو فەرمانانەی ئەنجامیداون:
2004 تائێستا، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان و بەرپرسی بەشی پڕۆژەو پەیوەندییەکانە لە یەکێتی ژنانی کوردستان- #سلێمانی#- هەرێمی کوردستان.
2002-2004، بەرپرسی بەشی وەرگێڕانە لەناوەندی ئەکتن و مامۆستا لەکۆلێجی Hammersmith لەڕۆژئاوای لەندەن.
1/2002 بۆ 7/2002، مامۆستای ESOL لەناوەندی ئەکتن (16 کاتژمێر وانەی زمان لەهەفتەیەکدا)، هەروەها بەکاتی پارتایم وانەی زمانی ئینگلیزی وتنەوە لەناوەندی Southall سەر بەکۆلێجی Hammersmith لەڕۆژئاوای لەندەن.
1999-2002 مامۆستاو بەڕێوەبەری کۆرسی زمان لەبەشی ESOL لەکۆلێجی Partnership College.
1998-1999 مامۆستای وانەبێژ لەکۆمەڵگەی ئێرانییەکان لە Hammersmith ڕۆژئاوای لەندەن.
1998-1999 مامۆستای وانەبێژ لەکۆلێجی Greenhill College.
1998 بەرپرسی پرۆژەکانی بەرنامەی خوێندنی زمانی ئینگلیزی بۆ کەمئەندامان لەکۆمەڵگەی کوردی لەڕۆژئاوای لەندەن.
1997 وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی بۆ کۆمەڵەی (GRIP Language Services) لەنەخۆشخانەی لەندەن.
1996-1997 وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی- کوردی لەبنکەی ڕۆشنبیری کوردی لەندەن بۆ ئاوارەکان لەبواری نیشتەجێبوون و سۆسیال و نەخۆشخانەو خوێندن.
1995-1996 وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی بۆ پەنابەرانی نوێ، وەرگێڕانی داواکانیان بۆ پارێزەرەکانیان بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بۆ زمانی ئینگلیزی.
1994-1995 وەرگێڕ لەخوێندنگەی Welldon Park Middle School بۆ ئەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان لەو خوێندنگەیە تۆمارکردبوو زمانی ئینگلیزییان نازانێ.
1981-1991 لەتەک هاوسەرەکەیدا پەیوەندیکردووە بەشۆڕشی نوێی گەلەکەمانەوە بەرابەڕی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەسنورەکانی ناوزەنگ و مەرگەو سەرگەڵوو.
1980-1981 ئەندازیاری کشتوکاڵی لەکارگەی شەکری سلێمانی.
بڕوانامەو خوێندن:
2003-2004 بڕوانامەی فێربوونی پێشکەوتوو لەبواری زانستی کۆمپیوتەردا.
2002-2003 بڕوانامەی وانە وتنەوە لەبواری وانەی بنەڕەتی فێرخوازانی ESOL (خوێندنی گەورەسالان) لەناوەندی ئەکتن- لە لەندەن.
1999-2000 بڕوانامەی فێرخوازی ڕێکخراوەیی Training in organizations لەزانکۆی گۆڵدسمیس- لەندەن.
1997 بڕوانامەی وانە وتنەوەی پەروەردەیی RSA بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ ئەوکەسانەی زمانی دووەمیان ئینگلیزییە لەکۆلێجی گرینهیڵ Greenhill College لە لەندەن.
1996 کۆرسێک بۆ وەرگێڕان لەکۆلێجی گرینهیڵ Greenhill College لە لەندەن.
1995-1996 بڕوانامەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی پێشکەوتوو لەپەیمانگەی زمانەکان. (IOL) Institute of Linguistics کۆرسێکی کۆمپیوتەر.
1994 بڕوانامەی (GSCE) لەزمانی ئینگلیزیدا- لەکۆلێجی گرینهیڵ.
1980 بڕونامەی بەکالۆریۆس لەزانستی کشتوکاڵ BSA (Bachelor of Scientific) لەزانکۆی سلێمانی- عیراق.
کارامەیی پراکتیکی
بەنوێنەرایەتی یەکێتی ژنانی کوردستان بەشداریکردووە لە وۆرک شۆپێک لەبەیروتی پایتەختی لوبنان دەربارەی بەکاراکردنی دەوری ژنان لەداهاتووی عیراق.
بەشداریکردن لەکۆنگرەی جیهانی ژنان لەعەممانی پایتەختی ئوردون لەئایاری 2006 بۆ دانانی تۆڕێکی کارا بۆ پاراستنی منداڵ بەچاودێری شازادە #ڕانیە# خانمی یەکەمی ولاتی ئوردون.
بەشداریکردن و بەستنی کۆڕو سیمینار لەزۆر شارەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق (سلێمانی، #هەولێر#، #کەرکووک#) لەبواری یاسا، تەندروستی، ڕامیاری مافی مرۆڤ و کێشەکانی ژنان.
چەندان پرۆژەی جۆراوجۆری نوسیوەتەوە لەبواری جیاجیادا (تەندروستی، پەروەدەریی، توندوتیژیی، مافی مرۆڤ، جیاوازی ڕەگەزی)و لەلایەن یەکێتی ژنانەوە لەناوچە جیاجیاکاندا جێبەجێکراوە.
نوێنەری یەکێتی ژنانە لە (تۆڕی هاوبەش) کە تۆڕێکە 24 ڕێکخراو لەخۆدەگرێت لەپارێزگای سلێمانی پەیوەستە بەکێشەکانی ژنان.
نوێنەری یەکێتی ژنان بوو بۆ بەشداریکردن لەنوسینی ڕەشنووسی دەستووریی عیراق.
ئەندامی کۆمیتەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی (رۆشنبیری گەل) کە پرۆژەیەکی هاوبەشە لەنێوان یەکێتی ژنان و ناوەندی ئۆڵف پاڵمی سویدی لەڕێگەی گروپێکی ژنانی کورد لەدانیشتوانی سوید.
وەرگێڕی زمانەکانی کوردی و عەرەبی بۆ ئینگلیزی بەپێچەوانەشەوە.
شارەزاییەکی باشی هەیە لەفێرکردنی زمانی ئینگلیزی بەشی ئیسۆڵ (خوێندنی گەورەسالان) بەچاکی دەتوانێت فێرخواز ئامادەبکات بۆئەوەی سەرکەوتووبێت لەبڕینی کۆرسەکانی پیتمان و سیتی ئەندگیلدو وەرگرتنی بڕوانامە لەوبوارەدا.
شارەزایە لەوتنەوەی وانەی زمان بۆ پۆلەکانی بنەڕەتی و ئیلیمنتری و ناوەندو پێشکەوتوو.
شارەزایی تەواوی هەیە لەکۆمپیوتەرو بەکارهێنانی وردو دەیتابەیس و سیپەرەیتشیت، ئینتەرنێت بەچاکی بەکاردەهێنێت.
ساڵی 1997 لەلایەن کۆلێجی گینسهیڵەوە خەلاتی خوێندکاری سەرکەوتووی پێبەخشراوە.
ساڵی 1981لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە،بەوهۆیەوە پەیوەندی کردوە بە هێزی پێشمەرگەی گەلی کوردستانەوە لە ڕیزەکانی (ی ن ک).
ساڵانی1981-1991بۆ ماوەی 10ساڵ پێشمەرگە بووە لەتەک هاوسەرەکەیدا لە ناوچەکانییی ناوزەنگ،مەرگە،سەرگەڵو.
mailto:shawboaskari@yahoo.com
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.