لەداییک بووی سالی 1333 هەتاوی یە لەتاران هەڵگری برِوانامەی بەکالۆرێسی هونەری شانۆ و دکتۆرای هونەر تایبەت بە وێنەگری لەساڵی 1363 بوەتە سەرۆکی پەیامنێرانی وێنەیی ئاژانسی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا)بۆماوەی (ە) ساڵ دواتر خانەی وێنەگرانی ئێرانی پێکهێناوە و بۆماوەی 15 ساڵ بەرِێوەبەری خانەکە بووە وە هەروەها ئەنجومەنی وێنەگرانی فەردا کە تایبەت بوە بەگەنجان پێکهێناوە و ماوەی 12 ساڵ بەرِێوەبەری ئەنجومەنەکە بوە چەند ساڵێک سەرپەشتیاری ڤیستڤاڵی نێودەوڵەتی وێنەگرانی مندالان و لاوان بووە ئەم ڤیستڤالە ماوەی 5 سال بەردەوام بووە.ناتیقی بەیەکێک لەوێنەگرانی جەنگ لەئێران دا ناسراوە و بەدرێژایی کاری ڕۆژنامەنوسی وینەگری ئاژانسی ئیرنا ئیرانی بووە.هەربۆیە توانیویەتی بەشداری زۆرێک لە جەنگەکانی وەک شلمچە و هەلەبجە و فاوبکات و بەوینەکانی هەواڵەکان بگوازێتەوە.
ئیستاش خانەنشینەو سەرقاڵی کاری وینەگرتن ی سەربەخۆ دەکات و لەتارانی پایتەخت دەژی و خاوەن کچ و کورِێکە.
ئەحمەد ناتیقی وەک ڕۆژنامەنوسێکی فۆتۆگرافەر لەکاتی هێرشی کیمیاوی بۆسەر #هەڵەبجە# بەشداری لەگواستنەوەی هەواڵەکاندا کردووە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,503 times