برا گەورەی #مەلا مستەفا بارزانی# و سەرۆکی ئایینیی بارزانییەکان بوو.
شێخ ئەحمەدی بارزان کە نازناوی خودانێ بارزانی هەبووە کەسێکی گرنگ بووە لەناو بارزانییەکان و دەڤەری بادینان. کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای زۆر گرنگی لە ناوچەی بارزان و دەوروبەریدا سەپاندووە کە تا ئەمڕۆش کاریان پێ دەکرێت، لەوانە:
قەدەغەکردنی ڕاو
قەدەغەکردنی بڕینەوەی داری تەڕ
قەدەغەکردنی ژن بە ژن و گەورە بە بچووک.
بەهۆی ڕێساکانی خودانێ بارزان، دەڤەری بارزان لە ڕووی ژینگەوە گەلێک پێشکەوتووە. سەوزاییی زۆر و ئاژەڵی کێویش لە زۆر شوێن لەبەرچاوانن.
شێخ ئەحمەد لە ڕۆژی 11-01-1969 کۆچی دوایی کرد.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 146,138 times
Write your comment about this item!