پزیشکی ڕاوێژکار لە بواری نەشتەرگەری میزەڕۆ و ڕاوێژکاری ورد لە چاندنی گورچیلە، دامەزرێنەری پرۆگرام و چاندنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری.
لە ساڵی (1989) دەرچووە لە زانکۆی سەڵاحەدین کۆلیژی پزیشکی.
لە ساڵی (1989) دامەزراوە وەکوو پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە شاری بەغدا لە (مدینە الطب)
پاشان گەڕاوەتەوە لە نەخۆشخانەی پیرمام کاری کردووە لە لیژنەی هەڵسەنگاندنی تەمەن بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە لە ساڵی 1992.
لە ساڵی (1996) بۆردی ئێراقی وەرگرتووە لە بواری نەشتەرگەری میزەڕۆ بە پلەی یەکەم دەرچووە لەسەر ئاستی ئێراق.
پاشان وەک مامۆستای زانکۆ کاری کردووە لە کۆلیژی پزیشکی وە لە هەمان کات لە نەخۆشخانەی کۆماری کاری کردووە وەک پزیشکی نەشتەرگەری میزەڕۆ.
لە ساڵی (1998) لەژێر سەرپەرشتیاری خۆی بۆ یەکەم جار بەشی نەشتەرگەری میزەڕۆ کراوەتەوە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری.
لە ساڵی (1998) تا وەکوو (2000) یاریدەدەری ڕاگری کۆلیژی پزیشکی بووە.
لە ساڵی (2004) تا وەکوو (2005) ڕاگری کۆلیژی پزیشکی بووە.
لە ساڵی (2005) تا وەکوو (2014) سەرۆکی زانکۆی #هەولێر#ی پزیشکی بووە شایەنی باسە هەمان زانکۆ لەژێر سەرپەرشتیاری ئەو دامەزراوە.
دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی پزیشکی نەشتەرگەری میزەڕۆ بووە.
یەکەم کەس بووە لەسەر ئاستی کوردستان لە بواری خۆی پلەی پڕۆفیسۆری بە دەست هێناوە.
بەرپرسی سەنتەری بۆردی ئێراقیە لە شاری هەولێر وە یاریدەدەری سەنتەری بۆردی عەرەبییە.
وە هەروەها سەرپەرشتیار و مەشق پێکەری قوتابییانی بۆردی (عەرەبی/ئێراقی/کوردستانی) یە لە بواری نەشتەرگەری میزەڕۆ.
بڕیاردەر و سەرپەرشتیاری دەستەی باڵای بەخشینی بڕوانامەی هاوەڵی (زمالە) لە بواری چاندنی گورچیلە لە بۆردی ئێراقی و عەرەبی بۆ پسپۆری ورد لە ئێراقە.
ئەندامی لیژنەی باڵای چاندنی گورچیلەیە لە هەرێمی کوردستان.
وە ڕۆژانی چوارشەممە نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ئەنجام دەدات
ئەندامیەتی لە زۆر کۆمەڵەکانی ناوەوەو دەرەوەی وڵات هەیە لە بواری پسپۆڕی خۆی.[1]