ساڵی 1960 لە شاری مەلاتییەی باکووری کوردستان لەدایکبووم. سەر بەعەشیرەتی (درێژان)م. نەوەی (حاجی عەلی شەڤاتا)م کە پشتیوانی و دۆستایەتی سەرۆکی شۆرشی کوردستان مەلا مستەفا بارزانی کرد. بۆ یەکەمجار لەتورکیا کولتووری عەلەوی و کوردم گەیاندە میدیای نیشتمانی تورکیا، هەروەها کۆمەڵکوژی هەڵەبجەم بردە سەر تەختەی شانۆ، لە ساڵی 1989 شانۆگەرییەکم بە زمانی کوردی لەسەر کارەساتی هەڵەبجە پێشکەش کرد. دراومەتە دادگای ئاسایشی دەوڵەت، بەڵام تەسلیم نەبووم، جاروبار ناحەقیم بەرامبەر کراوە، بەڵام نەترساوم. لەم ڕەوتەی ئاشتیدا کە لە تورکیا دەستی پێکردووە، فیلمەکانی منیش دەرگایەکیان کردەوە،ئەو کەسانەی نەیاندەوێرا بەکوردی قسە بکەن، ئەمڕۆ قسەی پێدەکەن، ئێمە وەکو هونەرمەندان لەم کارەدا پێشڕەو بووین. لەفیلمەکانمدا کوشتنە بێ دادگاییکردنەکانمان مەحکوم کرد. یێلماز گیونام کردە سەرمەشق. کارەکانی ئەوم لەنێو کارەکانی خۆمدا بینی، بەڵام من گانی ڕزگار شەڤاتام، نەک یێلماز گیونای. من لاسایی هیچ کەسم نەکردووەتەوە. ئەحمەد کایا کلیپێکی کوردی دروستکردو دوور خرایەوە لە تاراوگە مرد، بەڵام من لەهەر فیلمێکدا 3 کلپیی شۆڕشگێرانەم دروستکرد. گەلی کورد لە تورکیا شایەتی ئەوەم بۆ دەدات. منیش لەسینەمادا شەڕوانم. من لەسینەمادا، بەپێی هێزی خۆم هەندێ شۆڕشم بەرپاکرد.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 21,203 times
Write your comment about this item!