ئەحمەد مەحمود عەلى کە بەهۆىیەک دووساڵ نۆک و سەمون فرۆشتنەوە نازناوى (ئەحەنۆکە)ى بەسەردا برِاوە، یەکێکە لە شاعیرە مللییە دەرکەوتووەکانى گەرمیان و بە چەندین شیعرى میللى و تەنزاوى و نوکتەى خۆش توانیویەتى زۆرترین جەماوەرى هەبێت.
ئەحەنۆکە پاش ئه و کۆرِەى لە باوەنوور بۆى سازکرا و چەندین نوکتە و شیعرى تەنزاوى تێدا خوێندەوە، بە تەواوى بە خەڵکى گەرمیانى ئاشنا کرد و بووبە جێ بایەخى زۆربەى رِۆژنامە و کەناَڵەکانى دەڤەرەکە و چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا دەکرد. له و کاتەوە (سى دی) یەکانى ئه و کۆرِەى پرِفرۆشترین سى دى بازارِن و لە زۆربەى ماڵەکانیشدا سی دی یەکەى هەیە.
ئەوەى کە زیاتر ئەحە نۆکەى لەنێوخەڵکدا خۆشەویست کردووە ئه و شیعرە تەنزاویانەیە کەبەسەر خەڵکى خراپ دا دەینوسێت بەبێ ترس، وەک لە دیدارێکى کورتى کوردستان ئۆنلایندا وتىبە خوا برا ئەگەر وە شەقیش تێم هەڵدەن من لە دەمى خۆم ناکەوم و لەسەر خەڵکى خراپە نووسم، وتیشى خۆ من نە پلە و پایەم هەیه و نە سامانى زۆر تابترسم لەدەستى بدەم .
سەبارەت بەوەى کە ماوەیەکە زۆر دەردەکەوێت و کۆرِى شیعرى دەگێرِێت وتى کاکە وەڵڵا من حەزناکەم زۆر دەرکەوم بەس خەڵک وازناهێنێت، جگە لەوەش کاکە هەرکەسێک بەهرەیەکى هەیە بۆ بیشارێتەوە؟.
ئەحە نۆکە زۆر رِقى له و کەسانەیە کە خۆیان بە گەورە دەزانن و بە شیعرە هەجووەکانى لەسەریان دەنووسێت .
ئەم دوو کۆپلە نمونەیەکە لە و شیعرانە:
مەڵێ من فیلم خەڵکى لام مێشن
دەس نەوەى بۆ گوێ کوێت هەڵەکێشن
ڕِاستە ماوەیەک ئێوە لەپێشن
بەڵام خەڵک فیلە و جەنابتان مێشن
بلۆگی تایبەت بە شیعر و قسەخۆشەکانی ئەحە نۆکە
شوێنی دانیشتن: باوەنوور [1]
=KTML_Link_External_Begin=http://ahanoka.blogfa.com/=KTML_Link_External_Between=بلۆگی ئەحەنۆکە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/AhaNoka2022/=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ئەحە نۆکە=KTML_Link_Facebook_End=