- دەرچوونی پەڕتووکی ڕۆژانی ئاوارەییم لە سویسرا، کە بریتییە لە بیرەوەرییەکانی مامۆستا جەمال نەبەز. ئەم پەڕتووکە سەدوسی لاپەڕەیە و لە سلێمانی لە لایەن بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیرییی گەلاوێژەوە دەرچووە.
- کۆچی دوایی هونەرمەندی مەزن محەمەدی ماملێ لە شاری مەهاباد.
- لەم ساڵەدا: د.ع 400 خێزانی کوردی لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەرییەوە بۆ هەرێمی باشووری کوردستان دەرکردووە.
- ئەندامی سەرکردایەتیی پکک موڕاد کارایلان لە هۆڵندا داوای مافی پەنابەریی کرد، بەڵام هۆڵندا ئەو مافەی پێنەدا.
- دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی کەناڵی کورد لەلایەن داگیرکەری ئێرانییەوە لە سنە، ئەم تەلەڤزیۆنە ڕۆژانە 5 کاژێر بەرنامەی کوردی و فارسی بڵاودەکاتەوە.
- د. کەمال خۆشناو بووە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,110 times
Write your comment about this item!