- لە نێوەڕاستی ئەم مانگەدا، 7 کۆپتەری ئێڕاقی هێرشیان کردە سەر گوندی میرکە لە ناوچەی دیدەوانی هەولێر، کە توانیان هێز داببەزێنن و لە زیندانی ینک دا چەند دیلێکی خۆیان ڕزگاربکەن، بۆ ڕۆژی دواتر 23 کۆپتەر هێرشی کردە سەر نێوچەکە و بۆردومانی کرد، لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری بە خەڵک و پم گەیاند، هەندێک دێهاتی کە تازە گەڕابوونەوە سەر ماڵ و باخەکانیان دیسانەوە بارگەیان پێچایەوە و ڕەویانکردەوە.
- لە نێوەڕاستی ئەم مانگەدا هێزێکی تیپی 87ی قەرەچوغی سەربە ینک هێرشیانکردە سەر کۆنتڕۆڵی هەولێر - کەرکووک، لە ئەنجامدا چەند پیاوێکی ئاسایشی دوژمنیان کوشت و چوار کڵاشینکۆفیان دەستکەوت بوو، لەو هێرشەدا تەنها مەلا عەزیز بەردەسپی بە سوکی بریندار بوو.
- مەلا بەختیار لەگەڵ سەرکردایەتیی کۆمەڵە1 و ینک دا کۆبووەوە، لە ئەنجامدا بووە هۆی لێکدابرانی لە کۆمەڵە1 و بەنێوی ئاڵای شۆڕشەوە کاری دەکرد.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,496 times
Write your comment about this item!