- لەم ڕۆژانەدا تورکیا 5 کیلۆمەتر چووە نێو خاکی باشووری کوردستانەوە بۆ لێدانی پکک. کە بووە هۆی کوژرانی دەیان پێشمەرگە.
- فڕۆکەیەکی ئەمریکی بەهەڵە دوو کۆپتەری ئەمریکیی لەسەر شارۆچکەی ئاکرێ خستە خوارەوەو وای زانیوە کە کۆپتەری ئێڕاقین کە، بووە هۆی کوژرانی دوازدە ئەمریکی و هەشتی تر کە خەڵکی ئەوروپا و شوێنە جیاوازەکانی ترن.
- گرانی لە باشووری کوردستاندا بەتەواوەتی پەرەی سەندووە و یەک دۆلاری ئەمریکی نرخی 80 دینارە و نرخی فەردەیەک ئارد گەیشتۆتە 1200 دینار...
- زانای کورد پڕۆفیسۆر ئازاد خانەقا دنیای زانستی بە داهێنانێکی نوێ هەژاند، کە ئەویش بەرهەم هێنانی دومەڵانە بەشێوەی چاندنی دەستکرد، ئەم کارە بەهۆی گرنگییەوە 875 ڕۆژنامەی جیهانی و چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی باسی کرد.
- غازی زێباری، لە جیاتی کەریم سنجاری، کرایە سەرۆکی گشتیی ئاسایشی کوردستان.
- لە ئەڵمانیا، 13 کورد درانە دادگا، بە تاوانی گرتنی کۆنسوڵخانەی تورکی لە شاری میونیخ.
- د.ق ناردنی سووتەمەنیی بۆ باشووری.ک، وەستاند، کە بە هۆیەوە نرخی لیترێک بەنزین لە نزیکەی 2 دینارەوە، گەیشتە 15 دینار.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,049 times
Write your comment about this item!