- لەسەر داخوازیی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا و داواکاریی لە سووریا، بڕیاردرا تەرمی ئەو 5 کوردە پەنابەرە بە سووریادا ڕەوانەی کوردستان بکرێنەوە کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە ئیتالیا لەناو لۆرییەکدا خنکان.
- سەرەتای ئەم مانگە: دادگای هۆڵندی بەوە ڕازی بوو کە مەلا کرێکار بداتە دەست ئوردون.
- بەهۆی ڕێکەوتنی پارتی یەکێتی ڕێکخستنەوەی پەڕڵەمانی باشووری کوردستانەوە، ئومێدێکی زۆر لە نێو خەڵکی کوردا دروستبووە و ئاساییشی کوردستانیش جێگیر بووە.
- حکومەتی تورک بەتەواوەتی ترسی ئەوەی لێنشتووە کە دەوڵەتێکی کوردی لە باشووری کوردستاندا دروستبکرێت، هەربۆیە سیاسەتمەدارەکانیان کەوتوونەتە هەڕەشە لە کورد و ناڕەزایی لە ئامریکا.
- دروستکردنی سیستمێکی ئەلەکترۆنیی هاوچەرخ بۆ پەڕڵەمانی باشووری کوردستان لە هەولێر. بەهۆی ئەم سیستمەوە ئەندامان دەتوانن بەشێوەیەکی ئەلەکترۆنی دەنگ بدەن و باڵەخانەی پەڕڵەمانیش ببەستێتەوە بە ئنتەرنێتەوە، ئەم سیستمە لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانییەوە دروستکراوە کە خاوەنەکەی کوردێکە و ناوی شێرکۆ عابدە.
- بەهۆی ترسی هێرشی ئامریکا بۆسەر ئێڕاق و ترسی گرتنی شاری کەرکووک لەلایەن کوردەوە، هەندێک لە عەرەبەکانی کەرکووک شارەکەیان جێهێشتوە و ڕژێم هەڕەشەی لێکردوون کە چیدی شاری کەرکووک جێنەهێڵن، ئەگەر نا ئەوا سزا دەدرێن.
- کردنەوەی پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە کۆیە، ئەم پەیمانگایە دوو بەشی موزیک و شێوەکاریی لەخۆ گرتووە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,354 times
Write your comment about this item!