$باشووری کوردستان$
- جاک سترۆی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئێدوارد چاپلن باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە #کەرکووک# و بەڕێوەبەری سیاسیی لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەسەردانێکی فەرمیی گەیشتنە دوکان و #هەولێر#. وەفدەکە چاوی بە #جەلال تاڵەبانی# و نێپیرڤان بارزانی کەوت.
- چوار هاوولاóتی کورد کە سێیان پێشمەرگەی یەکێتی بوون لەناوچەی شارەبان کەوتنە کەمینی گروپێکی چەکدارەوە و تیرۆرکران.
$دەرەوەی کوردستان$
- غازی ئەلیاوەری سەرۆکی ئێڕاق لە دیمانەیەکدا بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە ئەوەی ڕاگەیاند کە بەهەموو هێزێکیانەوە لەوانە دەدەن کە دەیانەوێت لە ئێڕاق جووداببنەوە لە ئێڕاقی یەکپارچەدا. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە داواکاریی کورد بۆ ڕیفراندۆم خیانەتە و بەهەموو هێزێکمانەوە بەرەنگاری دەبینەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,754 times